دیمه‌نى چه‌ند هێشووه سماقێكی سنوورى باڵه‌كایه‌تى ... وێنه: نەمامگەی باڵەک
ساغكردنه‌وه
(سماق)ه‌كه‌ى باڵه‌كایه‌تى تووشی هیچ نه‌خۆشییه‌ك نه‌بووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له دوو رۆژى رابردوودا به فراوانى باس له سماقى سنوورى باڵه‌كایه‌تى ده‌كرێت، كه تووشی نه‌خۆشی بووبێت، به‌ڵام به‌پێی سۆراغى 964 ئه‌مه نه‌خۆشیی نییه به‌ڵكو كامڵنه‌بوونى پیتاندنه‌كه‌یەتى.
ئه‌م باسوخواسه‌ى سماقى باڵه‌كایه‌تى له سۆشیاڵ میدیاكانى سنوورى چۆمان بڵاوبووه‌ته‌وه.
دڵشاد حوسێن ئیبراهیم، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شی كشتو‌كاڵى چۆمان بۆ 964 پشتڕاستیكرده‌وه كه ئه‌وه‌ى تووشی سماقه‌كه بووه نه‌خۆشی نییه، به‌ڵكو ده‌ڵێت “وه‌ك پێویست نه‌پیتێندراوه”.
هێشووى گوڵه سماقه‌كانى باڵه‌كایه‌تى وه‌ك ده‌رده‌كه‌ون، یان ده‌نكى پوچه‌ڵیان گرتووه، یاخود پڕنین له‌و ده‌نكه سماقانه.
وتیشی، “هۆكارى ئه‌م نه‌پیتاندنه‌ى بۆ گۆڕ‌انى کەشوهەوا و ساردى كه‌شه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه کاریگەرى لەسەر بەرهه‌مه‌كه‌ى دروست دەكات، بەشێک لە دەنکەکانى پێدەگات و بەشێکى دیکەى بەرەکەى پێناگات”.
كشتو‌كاڵى چۆمان تائێستا رووپێوێكی بۆ بوونى رێژه‌ى دارسماقه‌كانى سنووره‌كه‌ى ئه‌نجام نه‌داوه، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ى نایشارێته‌وه كه له سنووره‌كه‌یدا باخى تایبه‌تى به سماق نییه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ى هه‌یه رێژه‌یه‌كی زۆرى سماقه، به‌ڵام به‌شێوه‌ى په‌رتوبڵاو.
ئه‌و تێبینى سه‌رنجانه له‌باره‌ى تووشی بوونى سماق به نه‌خۆشی ته‌نیا بۆچوونى به‌ڕێوه‌به‌رى كشتوكاڵه وه‌ك ئه‌وه‌ى خۆى تێبینى ئه‌و دۆخه‌ى كردووه، چونكه ده‌ڵێت “تائێستا هیچ جوتیارێك سه‌ردانى نه‌كردوون كه بڵێت سماقه‌كه‌م تووشی نه‌خۆشی بووه”.