پشکنینى چاو بۆ قوتابیانى تازە وەرگیراو لە قوتابخانەیەکى هەرێمى کوردستان...وێنە: سۆشیال میدیا
دایکان و باوکان ئاگادار دەکرێنەوە
پشکنینى تەندروستى بۆ قوتابییە تازە وەرگیراوەکان دەکرێت
964+
وریا فەتاح
مەڵبەندى تەندروستیى سەرکەپکان، ئاگادارى دایکان و باوکانى قوتابیان دەکاتەوە کە لە سەرەتاى مانگى داهاتووەوە، پشکنین بۆ قوتابییە تازە وەرگیراوەکان ئەنجام دەدرێت.
پشکنینەکە ئەو قوتابیانە دەگرێتەوە کە بۆ ساڵى خوێندنى 2024 -2025 وەرگیراون
بەپێى ئاگادارییەکە لیژنەى پشکنینى قوتابیانى تازە وەرگیراو لە رۆژى 1.7.2024 دەست بەکار دەبێت و رۆژانى یەکشەممە تا چوارشەممە، ئیشوکارى قوتابیان رایى دەکرێت.
داوا لە کەسوکا و دایک و باوکانى قوتابیان دەکرێت کە هاوکاربن و ئەو پێداوبستیانە لەگەڵ خۆیان ببەن:
1- کارتی کوتانی منداڵەکان.
2- فۆرمی وەرگرتنی باخچەی ساوایان و قوتابیانی وەرگیراو لەپۆلی یەکی بنەرەتی.
3- کارتی نیشتیمانی یان ناسنامەی قوتابى.