لە بەسڕە

شەڕی دەستەویەخە لە نێوان پۆلیس و خۆپیشاندەران روویدا

964+ عەرەبی
ئەرسەلان عەبدوڵا

دەیان وانەبێژ لە نێوان ئەو 19 هەزار وانەبێژەی شاری بەسڕە هەن، ئەمڕۆ چوارشەممە 26.6.2024 لە بەردەم بەڕێوبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی پارێزگای بەسڕە رووبەڕووی لێدان و ئەشكەنجە بوونەوە لە لایەن هێزە ئەمنییەكان، بەشێکیشیان گواسترانەوە نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنی چارەسەر.
عەلا سودانی، یەکێک لە بەشداربووانی ناڕەزایەتییەکە، بە تۆڕی 964ی راگەیاند، “لە کاتی ناڕەزایەتی لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی بەسڕە بۆ داواکردنی یەکلاییکردنەوەی رەزامەندی دارایی بۆ فایلی مامۆستایان (19 هەزار وانەبێژ) بۆ ساڵی 2020، پۆلیسی نەهێشتنی ئاژاوەگێڕی رێگرییان لێکردین لە بەردەم دەروازەی باڵەخانەکە بوەستین، ناچاریشیان کردین لە بەرامبەر باڵەخانەكە کۆببینەوە”.

وتیشی، “دواتر هەوڵمان دا لەبەردەم دەروازەی بەڕێوبەرایەتی بگەڕێینەوە، بەڵام هێزە ئەمنییەکان بە شێوەیەکی دڕندانە و بێزەییانە لێیانداین، كە گەنج و پیریشی تێدا بوو، زۆرێک لە خۆپیشاندەران گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

شەپۆڵێکی بارانبارین بەسڕەی گرتەوە

شەپۆڵێکی بارانبارین بەسڕەی گرتەوە