964 بارودۆخی ئەوانی خستەڕوو
بەدواداچوون بۆ بارودۆخی ژن و دوو منداڵەكەی باخی گشتی دەكرێت
+964
دیلان محەمەد – سلێمانی
بێستون جەبار بەڕێوەبەری گشتیی چاودێریی کۆمەڵایەتیی سلێمانی بە 964ی وت، دوای ئەوەی دوێنێ ژنێك لە باخی گشتی لە سلێمانی بۆ 964 قسەی كرد و باسی ئەوەی كرد لە خانوو دەركراوە و مێردەكەی مردووە، بۆیان دەركەوتووە مێردەکەی گیانی لە دەست نەداوە و پێشتریش منداڵەکانی لە خانەی بێ سەرپەرشتان بوون.
وتیشی، “داوا دەکەین هەر کەسێک وتی دەرکراوم، ئاگادارمان بکەن لەبەر ئەوەی خەڵک هەبووە خانوی بۆ کراوە و فرۆشتوویەتییەوە و داوای هی دیکەی کردووە.
دوێنێ 964 لێدوانی ئەو ژنەی گواستەوە كە بە قسەی خۆی مێردەكەی نەماوە و هەفتەیەكە لە باخی گشتی دەخەوێت، بەهۆی ئەوەی لەو خانووە دەركراون كە بە كرێ تێیدا نیشتەجێبوون.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا