لە پڕۆژەی ئاوی دوبز
کرێکارێک لە کاتی مەلەکردندا خنکا
964+
کاروان ساڵحی-کەرکوک
پێش نیوەرۆی ئەمڕۆ سێشەممە 25.6.2024 گەنجێکی تەمەن 22 ساڵ لە کاتی مەلەکردن لە پرۆژەی ئاوی دوبزدا خنکا و تەرمەکەی دۆزرایەوە.
سەرچاوەیەک لە بنکەی پۆلیسی دوبز بە 964ـی وت،” ئەو گەنجە خەڵکی کەرکوکە لە هۆزی جەوالەیە و کرێکاری دەکات لە گوندی مشێرفە بەهۆی بەرزی پلەی گەرماوە دابەزیوەتە ناو پرۆژەی ئاوی دوبز بۆ ئەوەی مەلە بکات، کە بە ناو گوندەکەدا تێدەپەڕێت، بەڵام دەستبەجێ خنکاوە”
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی وت، “خەڵکی گوندەکە تەرمەکەیان دەرهێنراوە و رەوانەی پزیشکی دادی کەرکوک کراوە”
بە گوێرەی زانیارییەکانی 964 کە لە لایەنە تەندروستییەکانی کەرکوک دەستیکەوتووە، تەنیا لە ماوەی 45 رۆژی رابردوودا، 7 کەس خنکاون، کە دووانیان ژن بوون.
پێداچوونەوە: پەروەر خۆشناو