كەشوهەوای كوردستان

گەرمایەكەی خۆشە و سووتێنەر نییە

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

پێشبینییەكانی كەشوهەوا بۆ ئەمڕۆ و سبەی راگەیاندرا و سبەی جەوەكەی كەمێك لە ئەمڕۆ گەرمترە.

بەشی پێشبینییەكانی كەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی كوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی راگەیاند و سەبارەت بە ئەمڕۆ بەم جۆرەیە:
کەش: ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەوردەبێت
پلەکانی گەرما: نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ
خێرایى با: مام ناوەند ( 15 – 25 )کم/ک
ئاراستەی با: لە نێوان باکوور و باشووری رۆژئاوا دەبێت
مەوداى بینین: ( 8 – 9 ) کم.

سەبارەت بە سبەی چوارشەممە، سەرچاوەكە دەڵێت سبەی پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 43
سلێمانی: 41
دهۆک: 41
کەرکوک: 44
هەڵەبجە: 42
زاخۆ: 43
سۆران: 41
حاجی ئۆمەران: 29
گەرمیان: 45