هۆکاری مردنی حاجییەکان باس دەکەن

یەکەم کاروانی حاجییان بە رێگەی وشكانی گەیشتنەوە سلێمانی 

+964

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

ئەمرۆ ئێوارە یەکەم کاروانی حاجییان لە ماڵی خوداوە بە رێگای وشكانی گەیشتنەوە سلێمانی و بە كەسوكارییان شادبوونەوە.

ژمارەی حاجییەکان 384 حاجی بوو، کاروانەكە لە 16 پاس پێكهاتبوو، هەر پاسەی 24 حاجی تێدابوو، بەپێی وتەی سەرقافڵەی حاجییەكان 38 كاتژمێر بەرێگاوەبوون.

حاجییەكان وەك قسەیان بۆ 964 كرد، دڵخۆشی خۆیان دەردەبڕن بەهۆی بوونیان بە حاجی، هۆكاری زۆری گیانلەدەستدانی حاجییەکانیشیان لە سعودیە، بۆ قەرەباڵغی لەڕادەبەدەری حەج  و گەرمای بەتینی ئەو وڵاتە گەڕاندەوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

لیژنه‌یه‌ك بۆ سۆراغى حاجییه‌ بێسه‌روشوێنبووه‌كان ل...

لیژنه‌یه‌ك بۆ سۆراغى حاجییه‌ بێسه‌روشوێنبووه‌كان له‌ سعودیه‌ ده‌ستبه‌كار بووه‌