یەكێتی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ پارتی كۆدەبێتەوە

+964
كوردستان ئەحمەد – هەولێر

 سبەینێ ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی كۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی لەسەر ئاستی باڵا.

سیروان كوێخا نەجم، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی بە تۆڕی 964ی راگەیاند، چاوەڕێی گەڕانەوەی بافڵ تاڵەبانی دەكەن لە بەغدا و وا بڕیارە سبەینێ كۆببنەوە.

لەبارەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە وتی، قسە لەسەر دۆخی هەرێمی كوردستان و كۆبوونەوەی لوتكەی نێوان یەكێتی و پارتی دەكرێت.

بەقسەی سیروان كوێخا نەجم، هەندێك ئەندامی باڵای یەكێتی و پارتی لە دەرەوەی وڵات “با بگەڕێنەوە ئینجا لەسەر ئاستی باڵا کۆدەبنەوە”.

لە دوای رووداوی كوشتنی عەقید هاوكار جاف لە هەولێر، ئاڵۆزییەكانی نێوان یەكێتی و پارتی رووی لە زیادبوون كرد و تاوەکو ئێستا لەسەر ئاستی باڵا کۆنەبوونەتەوە.