لە ئاهەنگێكی بووكگواستنەوە

زیاتر لە 100 كەس ژەهراوی بوون

964+ عەرەبی
ئەرسەلان عەبدوڵا

ئەمڕۆ پێنجشەممە 20.6.2024، نەخۆشخانەی قەزای گەرمە لە پارێزگای ئەنبار پێشوازی لە زیاتر لە 100 کەس کرد، کە دوای خواردنی نانی دوێنێ ئێوارە لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا ژەهراوی بوون، ئەوەش پشتڕاستی کردەوە کە بارودۆخی نەخۆشەكان جێگیرە و پێدەچێت ژمارەکەشیان زیاتر بێت.

نەخۆشخانەکە لە بەیاننامەیەکدا، کە کۆپییەکی دەست تۆڕی 964 کەوتووە، ئاماژە بەوە دەكەن، نەخۆشخانەی منداڵبوون و فریاکەوتنی گەرمە 100 حاڵەتی ژەهراویبوونی خۆراکی وەرگرتووە، پێدەچێت ژمارەکە زیاتریش ببێت، ئەمەش لە ئەنجامی خواردنی ژەمی ئێوارە لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا لە رۆژی چوارەمی جەژنی قورباندا، کە لە قەزای گەرمە بەڕێوەچوو.

هەروەها ئەوەیان خستەڕوو، ئەو نەخۆشانە بە نیشانەکانی ژەهراویبوونی خۆراکەوە گەیشتوونەتە نەخۆشخانەکە، بەهۆی ئازاری گەدە و رشانەوە و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی، ئەمەش پێویستی بە چارەسەری بەپەلەی ستافی پزیشکی هەبووە.

نەخۆشخانەكە ئاشكرای كرد، باری تەندروستیی نەخۆشەکان جێگیرە، هەروەها لە ژێر چاودێریی بەردەوامدان و چارەسەری پێویستیان پێدەدرێت.

8 کەس بریندار بوون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون

8 کەس بریندار بوون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون