بەکارهێنانی چەتر یه‌كێك له‌ رێنماییه‌كانه‌

له‌ سبه‌ینێوه‌ هاوین ده‌ستپێده‌كات و ئەم رێنماییانە جێبەجێ بکەی زەرەر ناکەی‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ سبه‌ینێ هه‌ینى 21.6.2024 وه‌رزى هاوین ده‌ستپێده‌كات، سێ مانگ ده‌خایه‌نێت، به‌یه‌كێك له‌ گه‌رمترین وه‌رزه‌كانى ساڵ داده‌ندرێت و به‌رگرى شارستانى هه‌رێمیش بۆ سه‌لامه‌تى هاوڵاتیان چه‌ندین رێنمایی گرنگی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.

به‌پێی رێنماییه‌كان،

ئه‌وانه‌ى خاوه‌ن ئۆتۆمبێلن ئاگاداریان ده‌كاته‌وه‌ خۆیان به‌ دوور بگرن لە هه‌ندێك کەرەستە كه‌ نابێت له‌ناو ئۆتمبێله‌كانیاندا هه‌بێت، ئه‌وانیش خواردنەوە گازییەکان بەهەموو جۆرەکانیەوە، هەموو جۆرە چەرخێک، بتڵی ئاو و بۆن و پاوەربانک و ئامێرە ئەلکترۆنیەکانیش بە گشتی.

ده‌شڵێت، پێویستە جامی ئۆتۆمبێل کەمێک بکرێتەوە و تانکی سووتەمەنی تایه‌كانى ئۆتۆمبێلش به‌ته‌واوى پڕنه‌كرێن.

رێنماییه‌كانى دیكه‌ش بریتین له‌:

–      خواردنەوەی بڕێکی زۆر ئاو و شلەی جۆراوجۆر بەتایبەت لەکاتی بەرکەوتنی تیشکی خۆردا، بۆ قەرەبووکردنەوەی کەمی شلەمەنی لە لەشدا.

–      ئاگادار بە لە بەر تیشکی خۆر سلندەر (بگڵی) غازی چێشت لێنان دانەنێیت.

–      دڵنیابوون لەوەی سویچی کارەبا لۆدی زۆریان لەسەر نەبێت، ئەیرکۆندیشن با کارناکات تەنها لەو شوێنانە نەبێت کە خێزانەکە یان یەکێک لە ئەندامەکانی ئامادەبن.

–      وایەرەکانی کارەبا لۆدی زیاد لە توانای دیاریکراوی خۆی نەخرێتە سەر و بەکارنەهێنانی تەقسیمی کارەبایی بۆ چەند ئامێرێک.

–      دوورکەوتنەوە لە بەرکەوتنی راستەوخۆی تیشکی خۆر بەتایبەتی لە ماوەی کاتژمێر 11:00ـی پێشنیوه‌ڕۆ تاوه‌كو كاتژمێر 3:00ـی دواى نیوەڕۆ.

–      کوژاندنەوەی ئامێرە کارەباییە زیادەکان بۆ کەمکردنەوەی باری قورسی سەر تۆڕەکانی کارەبا.

–      پێویستە خاوەن مۆلیدەکان گەیەنەری کوالیتی بەرز دابنێن و وایەری جاڵجاڵۆکەی هەڕەمەکی بەکارنەهێنن.

–      پاشماوەی دروێنەی بەروبوومی گەنم و جۆ نەسوتێنرێت بە مەبەستی ئامادەکردنی زەوی بۆ چاندن دووبارە هەر کەسێ هەستێ بە سووتاندنی رووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسای دەبێتەوە.

–      بە هەموو جۆرێک مەلەکردن لە رووبار و چەمەکان قەدەغەیە کە تابلۆی ئاگادار کردنەوەمان لێ داناوە جگە مەلەوانگە رێگەپێدراوەکان.

–      دابینکردنی هەموو پێداویستیەکانی سەلامەتی لە مەلەوانگەکان و رێنماییکردنی خاوەن مەلەوانگە بە رێنمایی و قووڵایی مەلەوانگە.

–      بەکارهێنانی چەتری پارێزەر لە تیشکی بەتینی خۆر، راستترین رێکارە بۆ سەلامەتی پێستی مرۆڤ.

–      هەوڵدان بۆ ئاودانی باخ و دارەکان بۆ پاراستنیان، هەروەها باشترکردنی کەشی دەوروبەری باخچەکان.

–      کارپێکردنی چەندین نافورەی ئاو لە گۆڕەپان و پارکە گشتییە جیاوازەکان بۆ باشترکردنی کەشوهەوای گەرم.

–      چاندنی زیاتری درەختی هەمیشە سەوز بۆ دابینکردنی سێبەری گونجاو، هەروەها بۆ نەرمکردنی بەرگەهەوا و دابینکردنی ئۆکسجین بۆی.

هه‌موو ئه‌و رێنماییانه‌ى سه‌ره‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى بەرگری شارستانی ئیداره‌ى راپەڕین بڵاویكۆدووه‌ته‌وه‌ .

رێنماییەکانی بەرگریی شارستانی هەولێر بۆ خۆپاراستن لە ...

رێنماییەکانی بەرگریی شارستانی هەولێر بۆ خۆپاراستن لە ئاو و ئاگر