له‌دایكبوون و ئاگر و گرتنى راوچییه‌كان

چه‌مچه‌ماڵ به‌ ده‌یان رووداوى جۆراوجۆر جه‌ژنى به‌ڕێكرد

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

قایمقامیەتى چەمچەماڵ ده‌ڵێت، چوار رۆژى جه‌ژنى قوربانیان به‌ ده‌یان رووداوى جۆر به‌ڕێكردووه‌ و له‌ناو ئه‌و رووداوانه‌ش نه‌خۆش كه‌وتن و له‌دایكبوونى منداڵ و ئاگركه‌وتنه‌وه‌و ده‌ستگیركردنى راوچیییه‌كان هه‌بووه‌.

قایمقامییه‌ت ئامارى رووداوه‌كانى بۆ هه‌ر چوار رۆژه‌كه‌ى جه‌ژن بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ فەرمانگە ئەمنی و خزمەتگوزارییەکانیان لە ئەرکدابوون ئه‌م رووداوانه‌یان تۆمار كردوون.

لە رووى ته‌ندروستییه‌وه‌، له‌ ماوەی چوار رۆژی جەژن، دوو هه‌زار و 77  نەخۆش سەردانی نەخۆشخانە و مەڵبەندە تەندروستییەکانیان کردووە، 12 حاڵەتیان برینداربوون بووه‌ بە ماتۆڕسکیل و چوار حاڵەتی برینداربوونى دیكه‌ش بە رووداوی هاتوچۆ بووە.

له‌م چوار رۆژه‌دا له‌ سنوورى چه‌مچماڵ  20 منداڵ لەدایکبوونه‌  12 یان كچ و هه‌شت دانه‌شیان کوڕ بووه‌.

پێنج حاڵەتی ئاگرکەوتنەوەش لە پوش و پاوان هەبووه‌  به‌ڵام ده‌ڵێت هیچ زیانێکی گیانی و مادی نەبووە.

له‌باره‌ى رووداوه‌كانى هاتوچۆشه‌وه‌، لەسەر ڕێگای سەرەکی چەمچەماڵ – تەکیەی کاکەمەند ئۆتۆمبیلێکی جۆری کراون (مەلیکە) وەرگەڕاو، به‌هۆیه‌وه‌ دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.

له‌ بنكه‌كانى پۆلیسی ئه‌م قه‌زایه‌ش  دوو رووداو تۆمار كراون، یه‌كه‌میان شەڕکردنێك  لە ناحیەی سەنگاو روویداوە و  چوارکەس دەستگیرکراون، رووداوێكی تەقەکردنیش لە ناحیەی تەکیەی کاکەمەند هەبووە کەسێک دەستگیرکراوە.

پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى چه‌مچه‌ماڵیش بە هاوکاری هێزەکانی ئاسایش چوار کەسیان بەتۆمەتى راوکردن دەستگیرکردووە و ده‌شڵێن، فەرمانی گرتن بۆ سێ کەسی دیکەش دەرچوه‌، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ده‌ستگیر نه‌كراون.

كارى تیمكه‌كانى شارەوانیش له‌م چوار رۆژه‌دا بریتی بووه‌ له‌ پاککردنەوەى گەڕەک و شەقام و بازاڕەکان و به‌هۆیه‌وه‌ دەیان تۆن خۆڵ و خاشاکیان کۆکردووەتەوە، هاوکات بەشی ئامێر و باخچەکانیش لە ئەرکدابوون بۆ ئاودانی باخچەکانی ناوشار .

له‌ چه‌مچه‌ماڵ‌ جوتیاران به‌ سەرە گه‌نم راده‌ستى س...

له‌ چه‌مچه‌ماڵ‌ جوتیاران به‌ سەرە گه‌نم راده‌ستى سایلۆ دەكه‌ن