ئێوارەى ئەمڕۆ
کەسێک لە دەریاچەى دوکاندا خنکا
964+
رێژوان قادر- سلێمانى
کەمێک پێش ئێستا، کەسێک لە دەریاچەى دوکان خنکا و گەڕان بۆ دۆزینەوەى تەرمەکەى دەستیپێکردووە.
عادل ساڵح، بەڕێوەبەرى پۆلیسى دوکان بە 964ـى وت،”راستە کەسێک لە دەریاچەى دوکاندا خنکاوە، بەڵام نازانین کێیە و چۆن خنکاوە، تیمەکان لەوێن بۆ دۆزینەوەى”.
نوێکردنەوە: 8:02 خولەک
عادل ساڵح باسى لەوەکرد، ئەوەى هەیە تائێستا ئەوەیە، چەند گەنجێکى گەشتیارى بە نەتەوە عەرەبن و یەکێک لەوان خنکاوە و تیمەکانى بەرگرى شارستانى و پۆلیس و خەڵکانى خۆبەخش لەوێن و تائێستاش تەرمەکەى نەدۆزراوەتەوە.
وتیشى،”کاتژمێر 7:40 خولەکى ئێوارەى ئەمڕۆ، پۆلیس لە رووداوەکە ئاگادار کراوەتەوە و دەستبەجێ تیمەکانمان رۆیشتوون بۆ ئەوێ”.
ئەوەش لە کاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ لە رووبارى سیروان و لە نزیک کەپرەکانى سەیرانگاى ژاڵەناو، گەنجێکى تەمەن 20 ساڵى خانەقینى لە کاتى مەلەکردندا، خنکا و دواى پێنج کاتژمێر تەرمەکەى دۆزرایەوە.
پێداچوونەوە وریا فەتاخ