دیاری قەرەداغی

“بەرهەمەکانی ئێستا هەر زوو وەک تەپوتۆز بیردەچنەوە”

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

هونەرمەند دیاری قەرەداغی سەرقاڵی ئامادەکردنی بەرهەمێکی هەشت خولەکییە، بەڵام بەهۆی تێچووی کلیپەکەیەوە لەئێستادا کارەکانی راگرتووە.

دیاری قەرەداغی هونەرمەندی کورد لە لێدوانێکی تایبەتی بۆ 964 وتی، بەمزوانە بەرهەمێکی ناوازەم لەدایک دەبێت کە لە تێکستی شاعیر هیوا قادرە و ماوەی بەرهەمەکە هەشت خولەکە.

سەبارەت بە کاتی بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکەشی دەڵێت، بێگومان لە ئایندەدا بڵاودەبێتەوە، بەڵام نازانم کەی، چونکە بەرهەمێکی قورسە و ێنەگرتنەکەی کات و تێچووی زۆری دەوێت، منیش نامەوێت ڤیدیۆ کلیپێکی ئاسایی بۆ بکەم بۆیە پەلەی لێناکەم.

دیاری قەرەداغی بەرهەمەکانی ئێستا بە تەپوتۆز دەشوبهێنێت و دەڵێت: هەر زوو ون دەبن، بۆ ئەوەی بەرهەمێکی تەمەن درێژت هەبێت دەبێت هەمیشە لە خوێندنەوە دابیت و هەرگیز خۆت بە خوێندەوار نەزانیت.

پێداچوونەوە: میدیا گۆران

بەرهەمی جوان لە ڤیو گرینگترە

بەرهەمی جوان لە ڤیو گرینگترە