ئاژەڵفرۆشێک:

”ئەوە کەسەی تالبی قوربانی بێت قەرزیشی کردبێت، دەیکات”

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

ئەمڕۆ رۆژی عەرەفەیە و هاوڵاتیان بۆ کڕینى ئاژەڵ سەردانى مەیدانى ئاژەڵان دەکەن، بەراورد بە پار ئەمساڵ نرخەکان بەرزن، فرۆشیارێکیش دەڵێت،”ئەوەى تالبى قوربانیکردن بێت، قەرزیش بکات، دەیکات”.

فوئاد محەمەد، ئاژەڵفرۆش لە مەیدانى ئاژەڵانى سلێمانى بە 964ـى وت، “نرخی مەڕ کیلۆی بە هەشت هەزار دینارە و کاوڕ کیلۆی بە نۆ هەزار و 250 دینارە و جوانەگا نزیکەی هەشت هەزار دینارە.

وەک باسى دەکات، هەرچەندە بەراورد بە پار نرخى ئاژەڵ بەرز بووەتەوە، بەڵام رێژەى قوربانیکردن هاوشێوەى پارە و دانەبەزیوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

كۆیە: 190 ئاژه‌ڵ كرانه‌ قوربانى و 30 هه‌زار گه‌شتیاریشی...

كۆیە: 190 ئاژه‌ڵ كرانه‌ قوربانى و 30 هه‌زار گه‌شتیاریشی بۆ چووه‌