کیسی نایلۆن دابەشدەکرێ

گۆڕستانەکانی هەولێر بۆ جەژن پاککرانەوە

964+
ئەحمەد مستەفا

خزمەتگوزاری ژینگەپارێزی هەولێر، “لە رێگەی تیمەکانییەوە گۆڕستانەکانی پاککردەوە و تانکی ئاوەکانی پڕکردەوە”، سبەی یەکەم رۆژی جەژنە و کەسوکاریان سەردانی کۆچکردووانیان دەکەن.

لە بڵاوکراوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری هەولێر دەڵێت، “بۆ جێبەجێ کردنی بەرنامەی جەژن، لەبەر ئەوەی هاوڵاتیانێکی زۆر سەردانی گۆرستانەکان دەکەن، ئەمرۆ تیمەکانمان لە تەواوی گۆرستانەکانی سنوری سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، هەڵسان بە هەڵمەتی خاوێنکردنەوەی ناو گۆرستانەکان و شووشتنی شەقامەکانیان”.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەمڕۆ شەممە 15.6.2024، ئەوەشی وتووە، “بڕیاریان داوە کیسی نایلۆن دابەش بکرێ بەسەر هاوڵاتیان، بۆ پاک راگرتنی ژینگەی ناو گۆرستانەکە”.

هەر ئەمڕۆ، بەڕێوەبەرایەتیى ئەندازەى پارەکەکانى هەولێر رێنمایى بەو هاوڵاتى و گەشتیارانەدا، کە سەردانى پارکەکان دەکەن و پێیان دەڵێت، لە ستوونەکانى کارەبا دوورکەونەوە.

ئەندازەى پارەکەکان پێنج رێنمایى دەرکردووە، کە ئەمانەن:

یەکەم: هاوکارمان بن لە پاکڕاگرتنی پارک، بە لەبەرچاوگرتنی رێنماییەکانی پاکوخاوێنی.

دووەم: دوورکەوتنەوە لە ستوونەکانی کارەبا،  دەستکارینەکردنی بۆردەکانی کارەبا.

سێیەم: تێپەرمەبن لە پەرژینی نافوورەکان و حەوزەکان، چونکە دەبێتە مەترسی بۆ سەر گیانتان.

چوارەم: خۆت بە دووربگرە لە شکاندنی دار و درەختەکان و مەڕەشەکان  و تێکدانی باخچەکان، بە پێچەوانەوە تووشی سزایی یاسایی دەبیتەوە.

پێنجەم: لە کاتی هەبوونی هەر کێ

دیمەنی پاککردنەوەی گۆڕستانەکان: