بۆ رۆژانی جەژن
وەزارەتی تەندروستی بە 18 خاڵ رێنمایی و خزمەتگوزاری دەخاتەڕوو
964+
توانا نەقی
وەزارەتی تەندروستی هەرێم چەندین رێنمایی بەمەبەستی پێشکەش کردنی خزمەتگوزارتی تەندروستی بە هاوڵاتیان بڵاو کردووەتەوە.
دانانی لیژنەی بەدواداچوون و کاراکردنی هێڵی گەرم و کردنەوەی کۆگاکانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی و ئامادەباشی ئەمبوڵانسەکان بەشێکن لەو خزمەتگوزاریانەی کە وەزارەتی تەندروستی لە رۆژانی جەژن پێشکەشیان دەکات.
دەقی راگەیندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی وەک خۆی:
لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و بەمەبەستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی لە ڕۆژانی جەژنی قوربانی پیرۆز
ەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەن:
1. دانانی لیژنەی بەدواداچوون لەسەرجەم بەرێوەبەرایەتی گشتی و نەخۆشخانەکان.
2. بۆ هەرکارێکی پێویست و لەناکاو پێویستە هێلی گەرمی پەیوەندی هەبێت.
3. لە کاتی پێویستدا کۆگاکانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی کراوە دەبن لەسەرجەم شار و شارۆچکەکان.
4. پابەندبوونی پزیشکانی پسپۆڕ و نیشتەجێی دێرین و خولاو و پەرستار و کارمەندانی تەندروستی بە دەوامی ئێشکگری.
5. هاتنەژوورەوەی راگەیاندن تەنها لە رێگای راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیەکان دەبێت.
6. ئاماری رۆژانە دەبێت لە ماوەی 24 کاتژمێر لە رێگای پەیوەندی مۆبایلەوە لە 8ـی بەیانی تاکوو 8ـی بەیانی رۆژی دوایی رەوانە بکرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکان.
7. رۆژانە فۆرمی تایبەت بە ئامارەکان رەوانە بکرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکان.
8. ئامادەباشی بۆ ئەمبولانس و دابینکردنی گاز و بەنزین بکرێت.
9. بەدواداچوونی بەردەوام بۆ پڕۆژەکانی خاوێنکردنەوە و دابینکردنی خۆراك بکرێت.
10. هێلەکانی مۆبایلی بەرپرس و (مستلم)ی بەشەکان کراوە بێت وەڵام بدرێتەوە.
11. نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن و نۆرینگە دەرەکیەکان کراوەبن و هەموو سەردان و زانیاریەکان تایبەت بە نەخۆش تۆمار بکەن.
12. سەنتەرەکانی پێدانی چارەسەری کیمیاوی بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە پێویستە بە شێوەی ئێشکگری کراوەبێت.
13. سەنتەرەکانی شوشتنی گورچیلە پێویستە بە شێوەی ئێشکگری کراوەبێت.
14. تیمەکانی فریاگوزاری و هێلی 122 بەردەوام دەبن لە ئەرك و کارەکانیان بە شێوەی 24 کاتژمێری وە هۆبەی پزیشکی فریاکەوتن خشتەی دابینکردنی تیمەکانی دادەنێت بۆ شوێنەکانی پێویست و گەشتیاری.
15. تیمەکانی (پشکنینی ئاوی خواردنەوەی ماڵان و نەخۆشیە گوازراوەکان و چاودێری تەندروستی) بەردەوام دەبن لە بەدواداچونەکانیان بەشێوەی ئێشکگری.
16. تیمەکانی تەندروستی بەهەماهەنگی تیمەکانی ڤیتەنەری چاودێری شوێنەکانی سەربڕینی ئاژەڵ بکەن و چاودێری مەرجە تەندروستیەکان بکەن.
17. پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ ئاوارەکان لە کەمپەکان بەردەوام دەبێت.
18. تیمی تەندروستی لە شوێنە گەشتیاریەکان دابنریت بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ باری لەناکاو.
بە هیوای سەلامەتی بۆ هەمووان …
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستانرێنمایی تایبەت بە تەندروستی و سەلامەتی کرێکاران دەرچوو