ژمارەیەکى دیکە بریندارن
لە کوەیت ئاگر کەوتەوە و 35 کەس گیانیان لەدەستداوە
964+
وریا فەتاح
بەهۆى کەوتنەوەى ئاگر لە باڵەخانەیەکى نیشتەجێبوون کوەیت، 35 کەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکى دیکەش بریندارن.
وەزارەتى ناوخۆى کوەیت بڵاوى کردووەتەوە، کاتژمێر 4:30 خولەکى بەرەبەیانى ئەمڕۆ چوارشەممە، تیمەکانى بەرگرى شارستانى ئاگادارکراونەتەوە لە کەوتنەوەى ئاگر لە باڵەخانەیەکى نیشتەجێبوون لە ناوچەى مەنقەف، بەهۆیەوە 35 حاڵەتى گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.
وەک ئەوەى بڵاوکراوەتەوە، 15 کەسى دیکەش بریندار بوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
هەرچەندە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکراوە، بەڵام لێکۆڵینەوەکان بۆ دەستنیشانکردنى هۆکارى ئاگرەکە دەستى پێکردووە.