پشتڕاستکرایەوە
وەستایەک لە ئاگرەکەى سلێمانیدا گیانى لەدەستدا
964+
ئەحمەد محەمەد- سلێمانى
کەمێک پێش ئێستا ئاگرەکەى گەڕەکى ئاشتى سلێمانى کۆنتڕۆڵکرا و گیانلەدەستدانى کرێکارێکیش پشتڕاستکرایەوە.
دیارى ئیبراهیم، بەڕێوەبەرى بەرگرى شارستانى سلێمانى بە 964ـى وت،”کرێکارێک لەسەربانى باڵەخانەکە لەحیمى کردووە و بەهۆیەوە ئاگر دروستبووە و کرێکارەکە گیانى لەدەستداوە”.
دەشڵێت، تەرمەکەى دۆزراوەتەوە و رەوانەى پزیشکى دادى سلێمانى کراوە.
ئەوەى پەیامنێرى 964 لە تیمەکانى بەرگرى شارستانى سلێمانى وەریگرتووە هۆکارى ئاگرەکە ئەوە بووە کە کرێکارەکە بەبێ رەچاوکردنى مەرجى سەلامەتى، تانکییەکى گازى لەحیم کردووە و پێیدا تەقیوەتەوە، بەهۆیەوە ئاگرەکە دروست بووە و خۆیشى گیانى لەدەستداوە.
کرێکارەکە خەڵکى رۆژهەڵاتى کوردستانە و دەوترێت دانیشتوى شارى بۆکانە.
بەپێى قسەى شایەدحاڵەکان کە بۆ 964 قسەیان کردووە، سەرەتا دەنگێکى گەورە بیستراوە و دواتر ئاگرەکە دروستبووە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح