بە بیانووی زیادەڕۆیی

چەندین حەوزی ماسی لە دیالە روخێندران

964+

راژان باجەڵان – خانەقین

هەڵمەتێکی فراوان لەلایەن سەرچاوە ئاوییەکانی دیالە راگەیەنراوە بۆ روخاندنی ئەو حەوزە ماسیانەی کە بە زیادەڕۆ دروست کراون لە سنوورەکە.

عودەی غەزای، بەرپرسی راگەیاندنی سەرچاوە ئاوییەکانی دیالە بە 964ـی وت، بە بڕیاری وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکان تیمەکانیان لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی دیالە هەستاون بە روخاندنی حەوزە زیادەڕۆوەکانی ماسی کە بە بێ مۆڵەت دروستکراون.

وتیشی، خاوەنی ئەو حەوزانە چەند جارێک ئاگادار کراونەتەوە، لابردنی حەوزەکان بەمەبەستی زیادبوونی ئاوی خواردنەوە و کشتوکاڵ کردنە.

ئەیمەن روبەیعی خاوەنی حەوزی ماسیە و بە 964ـی وت، “سێ حەوزیان تێکدراوە، خۆزگە هەڵمەتەکە بە یەکسانی هەموان بگرێتەوە نەک تەنیا کەسانێکی دیاریکراو و دەوڵەمەند و دەسەڵاتداران بە کەیفی خۆیان کار بکەن”.

رووخاندنی حەوزی ماسیەکان ناڕەزایەتی خاوەنەکانیانی لێکەوتووەتەوە و ئەوان بەوەی دەزانن کە بۆیە وادەکەن تاوەکو ماسی ئێرانی لە بازاڕەکاندا ساغ بێتەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

چوار هەزار حەوزی ماسی لە بەغدا تێکدراون

چوار هەزار حەوزی ماسی لە بەغدا تێکدراون