بۆ دوو ساڵ
بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار داوای ملیارێک و 800 ملیۆن دینار دەکات
964+
ژووری هەواڵ
بڕیار بوو ساڵانە بۆ ماوەی چوار ساڵ، 900 ملیۆن دینار بۆ په‌ره‌پێدان و پاراستن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ناوچە شوێنه‌وارییه‌كانی هەرێمی کوردستان خه‌رجبکرێت، بەڵام بەڕێوەبەری شەوێنەوار دەڵێت، تەنیا دوو ساڵ ئەو پارەیە دابینکراوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 11.6.2024، کەیفی مستەفا، بەڕێوەبەری شوێنەواری هەرێم بە 964ـی راگەیاند، تەنیا بۆ دوو ساڵ ئەو 900 ملیۆن دینارە خەرجکرا کە بڕیار بوو دابینکبکرێت، “بۆیە داوا دەکەین حکومەت قەرەبووی ئەو دوو ساڵە بکاتەوە و بودجەی دیکە دابینبکات”.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێم، ئەو پارەیە خەرجکراوە بۆ “جێبه‌جێكردنی سه‌دان پرۆژه‌ی تایبه‌ت به شوێنه‌وار له بواره‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه و هه‌ڵكۆڵین و دروستكردنی پاركی شوێنه‌واری و گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ زانكۆ جیهانییه‌كان و ده‌یان كاری دیكه‌ی په‌یوه‌ست به شوێنه‌وار و كه‌له‌پوور له سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان”.
لەبارەی شێوازی دابەشکردنی ئەو بودجەیەی کە بۆ دوو ساڵ دابینکراوە، بەڕێوەبەری شوێنەواری هەرێم وتی، بەبێ جیاوازی شوێنەواری هەموو پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان سوودیان لێبینیوە.
“ئەو پارەیەی بۆ دوو ساڵ دابینکرا، پرۆژەی باشی پێئەنجامدراوە، کاری شوێنەواری بەشێوەیەکی باش چووەتە پێشەوە، بۆیە بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوار داوای کردووە دوو ساڵی دیکە قەرەبوو بکرێتەوە بۆئەوەی بتوانێت ئەوەی کە ماوە جێبەجێبکرێت”، کەیفی مستەفا وای وت.