سێمێڵ

رێکخراوێکى ئیتاڵى بازاڕێکى بۆ کاسبکارانى کۆمەڵگەى مسێریک کردەوە

964+

هیڤی دێوالی-دهۆک

رێکخراوى Avsi ئیتاڵى بە هەماهەنگى لەگەڵ شارەوانى دهۆک، بازاڕێکى  25 دوکانى بچوکى بۆ هاوڵاتیانى کەمدەرامەتى کۆمەڵگەى مسێریک لە سنوورى قەزاى سێمێڵ کردەوە.

سێ مەرج هەیە بۆ وەرگرتنی دوکانەکان، ئەوانیش بریتین لە: کەمدەرامەتان، هاوڵاتى کۆمەڵگەى مسێریک بێت، تەنیا بەرهەمی خوماڵی بفرۆشێت.

نەشوان نایف، رێکخەری مەیدانی رێکخراوی  Avsi بە 964ـى وت، لە مانگى نۆى ساڵى رابردووەوە لەسەر زەوى شارەوانى مسێریک دەستمان بە دروستکردنى بازاڕێکى بچوک  کردووە کە لە 25 دوکانى بچوک پێدیت و تێچووەکەى لەلایەن وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکاوە دابینکراوە.

بە وتەى ئەشوان نایف، لە پڕۆژەکەدا خەڵکانى کەمدەرامەت و جوتیارانى کۆمەڵگەکە لێى سودمەند دەبن و بە چەند مەرجێکى دیکەوە لەلایەن شارەوانییەوە دوکانەکانیان رادەست دەکرێن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

ئه‌مڕۆ به‌ردی بناغه‌ی بازاڕی میوه‌ و سه‌وزه‌ی ئاكر...

ئه‌مڕۆ به‌ردی بناغه‌ی بازاڕی میوه‌ و سه‌وزه‌ی ئاكرێ داده‌نرێت