رروداوه‌كه‌ى هه‌ولێری نوێ
ته‌رمى یه‌كێك له كوژراوه‌كان گه‌یشته پزیشكى دادى هه‌ولێر
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێی ئه‌و زانیارییه فه‌رمیانه‌ى ده‌ست 964 كه‌وتووه، تا ئێستا ژماره‌ى كوژراوانى رووداوى ته‌قه‌كردنه‌كه‌ى گه‌ڕه‌كى هه‌ولێرى نوێ له هه‌ولێر، گه‌یشتوونه‌ته دوو كه‌س.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پزیشكى دادى هه‌ولێر به 964ـى راگه‌یاند، ئێستا ته‌رمى یه‌كێك له كوژراوه‌كان گه‌یشتووه‌ته پزیشكى دادى و چاوه‌ڕێش ده‌كه‌ن ته‌رمى دووه‌م كوژراویش بگاته لایان.
وتیشی “پێشتر پێیان راگه‌یه‌ندين كه له رووداوه‌كه‌دا دوو كه‌س كوژراون”.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ، به‌هۆى دروستبوونى كێشه له‌سه‌ر بابه‌تى پڕۆژه و زه‌ویوزار شه‌ڕه‌ته‌قه له گه‌ڕه‌كى هه‌ولێری نوێ دروستبوو و به‌پێى زانیارییه‌كانیش جگه له‌و دوو كوژراوه شه‌ش كه‌سیش بریندارن.