سکویریتی خوێندووە

زیدانییەک سێ ساڵە لە خوێندندا پلەی یەکەم بەدەست دەهێنێت

964+
ئەحمەد مستەفا

“زیندانییەک سێ ساڵە لەسەر ئاستی خوێندنی ئێواران و بەیانیان، هەر خۆی یەکەمی بەشەکەیەتی”، نمرەکانی لە نێوان نایاب و زۆرباشەیە، ئەوەی زانکۆی خوێندبێت دەزانێ، لەکۆی 100 نمرەی هەر وانەیەک، هیچیان لە نمرە 90 کەمتر نین.

(داتا بەیس، بەڕێوەبردنی زانیاری، سکویریتی زانیارییەکان) لەوانە دیارەکانی زیندانییەکە کە خوێندوویەتی.

وەزارەتی دادی عێراق، بێ ئەوەی جۆری سزا، تەمەن و ماوەی سزایی ئاشکرابکات، لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت، “زیندانییەکە ناوی (ئا،ز.ن) و لە سەنتەری پەروەردەی زانکۆ لە زیندانی ناوەندیی کەرخ، بۆ سێیەم ساڵ لەسەریەک لە کۆلێجی تەکنەلۆجیای زانیاری، بەشی بەڕێوەبردنی سیستەمی زانیاری، پلەی یەکەمی بەدەستهێناوەتەوە”.

زیندانییەکە، لە چوارچێوەی پرۆگرامەکانی چاودێری گشتگیر لە دابینکردنی مافی خوێندن بۆ زیندانییەکان دەرفەتی خوێندنی پێ دراوە، بەڕێوەبەری بەشەکە، پرۆفیسۆر موئمن ئەبوبەکر، باسی لەوەکردووە، “ئەو زیندانییە، بۆ ساڵی خوێندنی ئێستا و بۆ ساڵی سێیەم لەسەر یەک پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و نمرەکانی لە نایابەوە تا زۆر باشەن”.

سەرۆکی بەشەکە بە ئەنجامەکە دڵخۆشە و دەڵێت، “ئەمەش هۆکارێکە بۆ شانازی، وەک و ئاماژەیەکە بۆ سەرکەوتنی بەرنامەکانی چاودێری گشتگیر لە دابینکردنی مافی خوێندن و هەموو پێداویستییەکان بۆ سەرکەوتنی خوێندنی ئەو چینە”..

خوێندن لە سەنتەری پەروەردەی زانکۆ لە زیندانی ناوەندیی کەرخ بە هەماهەنگی و هاوبەش لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراقی ئەنجامدەدرێ، لە رێگەی خوێندنی ئۆنلاین و بەسەرپەرشتی کادیرانی وەزارەتەکە بەڕێوەدەبرێن.

کاتی بەرێوەچوونی تاقیکردنەوەکان و نمرەی زیدانییەکە: