رۆژى هەینى روویدا

وەرگەڕانى تەنکەرەکەى دەربەندیخان 20 ملیۆن دینار زیانى لە کەرتى کارەبا داوە

964+

وریا فەتاح

زیانەکانى وەرگەڕانى تەنکەرەکەى دەربەندیخان تەنیا لەسەر کەرتى کارەبا 20 ملیۆن دینار بووە.

رۆژى هەینى رابردوو، تەنکەرێکى نەوت لە خوار تونێلى دەربەندیخان بە ئاراستەى ناوشار وەرگەڕا و بەهۆیەوە ئاگرى گرت

ئەندازیار باست عەزیز، بەڕێوەبەرى دابەشکردنى کارەباى دەربەندیخان وتى،”وەرگەڕانى تەنکەرەکە زەرەر و زیانێکى زۆرى بە تۆرى نیشتمانى کارەبا گەیاند، بەتایبەت فیدەرى 17 کە کارەباى بەردەوام بۆ پڕۆژەى ئاوى دەربەندیخان دابین دەکات، هەروەها فیدەرى 22 کە کارەباى هاوڵاتیان دابین دەکات”.

بە وتەى ئەو ئەندازیارە، هەر دواى رووداوەکە گەیشتوونەتە شوێنەکە و بەشێوەیەکى کاتى کارەباى هەردوو فیدەرەکەیان چاککردووە،

وەک ئەوەى باسیشى دەکات، دواى کەشف و دەرخستە دەرکەوت کە زیانەکان 20 ملیۆن دینارن و لە رۆژى یەکەمیشەوە دەست بە ئیشکردن کراوە.

جگە لە تۆرى نیشتمانى کارەبا، وەرگەڕان و ئاگرکەوتنەوەکە زیانێکى زۆرى بەو دار و گوڵانە گەیاند کە لە رۆخى شەقامەکە چێنرابوون.

لە دەربەندیخان تانکەرێکی سووتەمەنی وەرگەڕا و تەقییەوە

لە دەربەندیخان تانکەرێکی سووتەمەنی وەرگەڕا و تەقییەوە