کەرکوک

بەرەو جەژنە و کۆگایەکى جلوبەرگى منداڵان سووتا

964+
کاروان ساڵحی-کەرکوک

بەهۆی شۆرتی کارەباوە ئاگر لە کۆگایەکی جلوبەرگ و پێڵاوی منداڵان کەوتەوە، هەرچەندە تیمەکان کۆنتڕۆڵیان کردووە، بەڵام زیانێکى زۆرى ماددى بەر خاوەنى کۆگاکە کەوتووە.

ئاگرەکە لە کۆگایەکی جلوبەرگ لە نێوان بازاری شەقامی سەڵاحەدین و بازاڕی گەورەی کەرکوک کەوتەوە.

سەڵاحەدین عەلی، خاوەن کۆگاکە بە 964ـی وت ،”نەخۆش بووم لە دوکان نەبوومە، کوڕەکانم لە دوکان بوون لە هەولێرەوە پەیوەندیان پێوە کردم کە کۆگاکەم سووتاوە، تا ئێستا بە تەواوی نازانم زیانەکانی چەندن”.

عەقید لوقمان شکور، بەڕێوەبەری بنکەى بەرگریى شارستانیى کەرکوک، کەرتی یەک، بە 964ـی وت، “لەگەڵ کەوتنەوەى ئاگرەکە پەیوەندی بە سەرجەم بنکەکانی ئاگرکوژێنەوە کراوە و یەکسەر تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە، تواندرا کۆنتڕۆڵی بکەن بۆ ئەوەی تەشەنە نەکاتە سەر دوکانەکانی دیکەی بازاڕەکە”.

بەپێی سۆراغی 964 هۆکاری ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە، تەنیا زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە، بە قسەى یەکێک لە کوڕەکانی خاوەن کۆگاکە، 60 هەزار دۆلار زیانیان پێگەیشتووە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

بازاڕەکەى کەرکوک بە دەستى ئەنقەست سوتێنراوە؟

بازاڕەکەى کەرکوک بە دەستى ئەنقەست سوتێنراوە؟