تا ئێستا 368 کارتیان گەڕاندووتەوە

چوارەمین لیستی فەرمانبەرانی هەرێمی ئاڕاستەی بانکی TBI کرا

964+

توانا نەقی

بۆ چوارەمین هەفتە لەسەریەک وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی فەرمانبەرانی ئاراستەی بانکی عێراقی بۆ بازرگانی TBI کرد تاوەکو لە چوارچێوەی “هەژماری من” کارتی بانکییان بۆ دروست بکرێت.

ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویکردەوە، هەستاون بە ناردنی زانیاریی 539 فەرمانبەری سەرجەم وەزارەتەکانی هەرێمی کوردستان بۆ بانکی عێراقی بۆ بازرگانی.

دەشڵێت، پرۆسەی بەبانکیکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە رێگای پرۆژەی “هەژماری من” و بە پشتبەستن بە رێکەوتنی نێوان وەزارەتی دارایی و ئابووری لەگەڵ بانکی عێراقی بۆ بازرگانی TBI دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بە ناردنی ئەم لیستەی داتای فەرمانبەرانیش، ژمارەی داتای فەرمانبەرانی نێردراو ئێستا دەگاتە 3 هەزار و 917 فەرمانبەر، کە لە ناویشیاندا 368 یان کارتەکانیان بۆ چاپ کراوە و رادەستی تیمی “هەژماری من” کراوە.

وەزارەتی دارایی و ئابوری دەلێت، چاوەڕوانن بانکی عێراقی بۆ بازرگانی TBI بە زووترین کات دەست بە کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ فەرمانبەرانی خوازیار بکات و قۆناغ بە قۆناغ کارتی بانکی بۆ فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بگەڕێنێتەوە.

بانکی TBI یەکەمین کۆمەڵە کارتی موچەخۆرانی رادەستی تیمی

بانکی TBI یەکەمین کۆمەڵە کارتی موچەخۆرانی رادەستی تیمی "هەژماری من" کرد