مەحمود خەلیل یاریزانی کارەبا لە نێوان سێ یاریزانی یانەی هەولێر. فۆتۆ: خولی عێراق
ئیڤان گۆڵی لە هەولێر کرد
یانه‌ی هه‌ولێر دووچاری شكست بوو
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق و له یارییه‌كی دواخراودا، یانه‌ی هه‌ولێر له به‌غدا به یانه‌ی كاره‌با دۆڕا.
یارییه‌كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له یاریگه‌ی زه‌وڕا كرا، كه دواخراوی گه‌ڕی 22 بوو، له ئه‌نجامیشدا یانه‌ی هه‌ولێر به 1-3 كۆڵ به یانه‌ی كاره‌با دۆڕا.
گۆڵه‌كانی یانه‌ی كاره‌با مه‌حمود خه‌لیل و ئه‌موری فه‌یسه‌ڵ و ئیڤان خالید له خوله‌كه‌كانی 7، 19 و 90+9 تۆماریان كرد، كه ئیڤان خالیدی کوڕی شاری هەولێر و مه‌حمود خەلیل یاریزانانی پێشووی یانه‌ی هه‌ولێرن، تاكه گۆڵی هه‌ولێر یاریزان محه‌مه‌د قاسم له خوله‌كی 90+1 به په‌ناڵتی تۆماری كرد.
دوای ئه‌م یارییه، هه‌ولێر له پله‌ی 15یه به 32 خاڵ و یارییه‌كی دیكه‌ی دواخراوی ماوه، یانه‌ی كاره‌باش له پله‌ی 12یه و 37 خاڵی هه‌یه.