"رێگاناده‌ین چیتر ئازیزانمان له‌ ده‌ست بده‌ین"

هاوڵاتیانی كۆیه‌ به‌م شه‌وه‌ رێگەی بارهه‌ڵگره‌كانیان گرته‌وه‌

+964

گۆڤەند فەتاح – کۆیە

ئەمشەو هاوڵاتیانی شاری کۆیە هاتنە بازگەی تۆپزاوە و گردبوونەوە و رێگەی هاتوچۆی بارهەڵگرەکانیان جارێکیتر گرتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی لە دوێنێوە بارهەڵگرەکان هاتوونەتەوە رێی کۆیە.

لە ماوەی رابردوودا ئەمە دووەم جارە هاتوچۆی بارهەڵگرەکان دێتە رێگەی کۆیە، بەڵام لە لایەن هاوڵاتیانەوە رێگەیان لێدەگیرێت، چونکە بە هۆکاری دروستبوونی کارەسات لە رێگەکە و تێکچوون و دروستبوونی ئاستەنگی دەزانن.

رەشید دەلاک، کە بەشداربوویەکی گردبوونەوەکەیە، بە 964ی وت، لە ماوەی مانگی رابردوودا سێ کەس لە ئەندامانی خێزانەکەی بە هۆی ئەو بارهەڵگرانەوە لە رێگەی کۆیە – هەولێردا گیانیان لە دەست دا، بۆیە بە هیچ جۆرێک ناهێڵین هیچ بارهەڵگرێک بڕوات بۆ ئەوەی جارێکیتر هیچ کەسێک لە کۆیە تووشی ئازار و گیانلەدەستدان نەبێت.

بە پێی دوایین زانیاری، ئاسایشی کۆیە بارهەڵگرەکانیان بەرەو بازگەی دێگەڵە گەڕاندووەتەوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

ئەمڕۆ بۆ بارهەڵگرەکان هیچ باش نەبوو

ئەمڕۆ بۆ بارهەڵگرەکان هیچ باش نەبوو