قایمقام: کارێکی نا دروستە
له دهۆك سازکردنی ئاهەنگ و بۆنە لە مەزرەعەکان قەدەغەکرا
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
قایمقامی دهۆک بریاری دا، لە ئه‌مڕۆوه بە هیچ شێوه‌یه‌ک رێگه ناده‌ن لە مەزرەعەکان، ئاهەنگ و شایی بۆنەکان بەرێوەبچێت، هۆشداریش ده‌درێت كه هەر کەسێک پێچەوانەی بڕیارەکە مامه‌ڵه بكات، رێکاری یاسایی لە بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
بریارەکە، پێشتر هه‌بووە بەڵام وه‌ك پێویست کاری پێنەکراوە و ئێستا بڕیارەکەیان نوێكردووه‌ته‌وه و قایمقامیەت بە هەماهەنگی پۆلیس له خاوه‌ن مه‌زره‌عه‌كان وه‌خۆ كه‌وتوون.
ئیسماعیل محه‌مه‌د، قایمقامی قەزای ناوه‌ندى دهۆک بە 964ـی وت، مەزرەعە شوێنی ئەم کارانە نییه و هۆڵی تایبه‌ت هه‌یه بۆ شایی و بۆنەکان.
وتیشی “ئەوەی لە مەزرەعەکان دەکرێت کارێکی نادروستە، بۆیه قەدەغەمان كردووه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، ئه‌مجاره به رژدی كار له‌سه‌ر ئه‌م بڕیاره كۆنه‌یان ده‌كه‌ن و چاودێری بەردەوامیان ده‌كه‌وێته سه‌ر مه‌زڕه‌عه‌كان و ده‌شڵێت “هەر کەسێک پابه‌ند نەبێت، سزاى ده‌ده‌ین”.
بڕیاره‌كه‌ى قایمقام گه‌یشتووه‌ته پۆلیسی دهۆك و عەمید فەخری ئەحمەد مەجید، بەڕێوه‌بەری گشتیی پۆلیس بۆ 964 دووپاتیكرده‌وه، ئاماده‌ن له‌گه‌ڵ قایمقامییه‌ت قه‌ده‌غه‌ى سه‌ر ئه‌م مه‌زرعانه بسه‌پێنن.
هەفتەی رابردوو خاوەن هۆڵه‌كانى ئاهەنگ و بۆنەکان لە دهۆک لە بەردەم بینایی پارێزگا گردبوونەوە و داوای قەدەغەکردنی بەرێوەچوونی ئاهەنگەکانیان لە نێو مەزڕەعەکانى سنوورى دهۆك كرد.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن