لە ئاغجەلەر
بارهەڵگرێک بە تەواوەتى سووتا
964+
عەزیز گۆپتەپەیى- ئاغجەلەر
کەمێک پێش ئێستا، لە رێگاى ئاغجەلەر بۆ تەقتەق بارهەڵگرێک ئاگرى گرت و بە تەواوەتى سووتا.
رووداوەکە لە نزیک گوندى هەنجیرەى سەر بە ناحیەى ئاغجەلەر روویداوە
بەپێى زانیارییەکانى پەیامنێرى 964، بارهەڵگرەکە لە جۆرى (مان)ـە و بە هۆکارێکى نەزانراو ئاگرى گرتووە و بە تەواوەتى سووتاوە.
شۆفێرى بارهەڵگرەکە قسەى بۆ 964 کردووە و وتویەتى،” نازانم چى روویدا، ئەوەندەم زانى کڵپەى ئاگر لە ژێر ئۆتۆمبێلەکەم بەرز بووەوە و هەر فریاکەوتم خۆم رزگار بکەم”.
هەرچەندە تیمەکانى بەرگرى شارستانى گەیشتوونەتە شوێنى رووداوەکە، بەڵام بەهۆى گەورەیى ئاگرەکە، بارهەڵگرەکە بەتەواوەتى سووتاوە
پێداچوونەوە: وریا فەتاح