خۆشییەکانی مەدرید بەردەوامن

ریال مه‌درید: ئێمباپێ به‌ فه‌رمی یاریزانی ئێمه‌یه‌

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی و پاڵه‌وانی چامپیۆنزلیگ، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا رایگه‌یاند، كیلیان ئێمباپێی هێرشبه‌ری فه‌ره‌نسی، به‌ فه‌رمی و به‌ گرێه‌ستی پێنج ساڵ، بووه‌ یاریزانی یانه‌كه‌یان.

ریال مه‌درید له‌ 2017ه‌وه‌ هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی لاوه‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ ده‌دات، كه‌ ئه‌وكات یاریزانی مۆناكۆ بوو، له‌ دوو وه‌رزی رابردووشدا جارێك 180 ملیۆن و جارێك 200 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌كه‌ پێشكه‌شی یانه‌ی پاریس سانجێرمان كرد، به‌ڵام رێگه‌ی پێنه‌درا رووبكاته‌ یانه‌ی شاهانه‌، هه‌رچه‌نده‌ یاریزانه‌كه‌ خۆی رایگه‌یاندبوو خه‌ونی ئه‌و یاریكردنه‌ بۆ ریال مه‌درید.

یانه‌ی شاهانه‌ ورده‌كاری و بڕی پاره‌ی گرێبه‌ستی یاریزانه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ باسكرا بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كراوه‌ و به‌م زووانه‌ رووده‌كاته‌ یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ.

ریال هیچ پاره‌یه‌ك بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌كه‌ به‌ پاریس نادات، چونكه‌ یاریزانه‌كه‌ گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ له‌ 30ی ئه‌م مانگه‌ ته‌واو ده‌بێت.

چیرۆكی گواستنه‌وه‌ی ئێمباپێ بۆ ریال مه‌درید، كه‌ چه‌ند ساڵێكه‌ میدیای دنیای به‌خۆیه‌وه‌ خه‌ریك كردووه‌، كۆتایی هات و ئیتر هانده‌ران و چاودێرانی وه‌رزشی چاوه‌ڕێی چیرۆكی سه‌ركه‌وتنه‌كانی یاریزانه‌كه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ی شاهانه‌ ده‌كه‌ن.

ئێمباپێ تۆڵه‌ی له‌ خلێفی كرده‌وه‌

ئێمباپێ تۆڵه‌ی له‌ خلێفی كرده‌وه‌