. ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
کۆتایی بە دانیشتنەکە هێنا
په‌رله‌مانی عێراق خشته‌ی بودجه‌ی 2024ی په‌سند كرد
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
كه‌مێك پێش ئێستا په‌رله‌مانی عێراق كۆتایی به دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی هێنا و خشته‌ی بودجه‌ی 2024ی په‌سند كرد.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگی له‌سه‌ر خشته‌ی یاسای بودجه‌ی گشتیی فیدڕالیی عێراقدا و كۆتایی به دانیشتنه‌كه‌ش هێنا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان 199 پەرلەمانتار لە هۆڵی پەرلەمانی عێراق ئامادەی دانیشتنەکە بوون.
مادده‌ی خشته‌كان چین؟
لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان پێشتر خشته‌كانی (أ/ب/ج/د/هـ/و) له یاسای بودجه‌ی گشتیی بڵاو كردووه‌ته‌وه، كه خشته‌ی (أ) تایبه‌ته به داهات وەک ئەوەی بۆ ساڵی 2024 دانراوه، هه‌روه‌ها خشته‌ی (ب) تایبه‌ت كراوه به خه‌رجییه‌كان به گوێره‌ی وه‌زاره‌ته‌كان.
خشته‌ی (ج) په‌یوه‌سته به هێزی كاری ئه‌و وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌یانه‌ی به شێوه‌ی ناوه‌ندی پاره‌دار ده‌كرێن، خشته‌ی (د)یش تایبه‌ته به خه‌رجییه‌كانی حاكیمه.
هه‌روه‌ها خشته‌ی (هـ) هه‌ژماره سه‌ره‌كییه‌كانی له خۆ گرتووه و (و)ـیش تایبه‌ت به خه‌رجییه‌كانه به گوێره‌ی كه‌رته‌كان و چالاكییه‌كان.
پشكی كوردستان چه‌نده؟
بە گوێرەی خشتەی بودجە، کۆی بودجەی ئەمساڵی عێراق 211 ترلیۆن و 861 ملیار دینارە و بودجەی ئەمساڵی هەرێم 20 تریلیۆن و 910 ملیار و 463 ملیۆن و 950 هەزار دینار دەبێت، کە بریتییە لە بودجەى خەرجکردنى موچە و خەرجییەکانى حکومەت و بودجەى حاکمییە، لە بەرامبەردا پێویستە حکومەتى هەرێمى کوردستان پابەندییەکانى خۆى جێبەجێ بکات.