دیمه‌نێكی ئه‌و شاخه‌ى قه‌ره‌داغ كه ته‌رمى هاوڵاتییه ونبووه‌كه‌ى لێ دۆزرایه‌وه... وێنه: سۆشیاڵ میدیاى قه‌ره‌داغ
"له‌شاخ هه‌ڵدێراوه"
ئه‌مڕۆ ته‌رمى هاوڵاتییه ونبووه‌كه له قۆپی قه‌ره‌داغ ده‌هێندرێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌مڕۆ ته‌رمى ئه‌و هاوڵاتییه‌ى گوندى ته‌كیه كه ماوه‌ى مانگێكه ونبووه و دوێنێ ته‌رمه‌كه‌ى له قۆپی قه‌ره‌داغ دۆزرایه‌وه، له‌لایه‌ن كه‌سوكاره‌كه‌ى ده‌هێندرێته‌وه.
شوێنى دۆزینه‌وه‌ى ته‌رمه‌كه یه‌كێكه له شوێنه سه‌خت و ركه‌كانى قۆپی قه‌ره‌داغ و تا دره‌نگانى شه‌وى رابردووش تیمه جیاوازه‌كان نه‌یانتوانی بوو ته‌رمه‌كه بهێننه‌وه.
ره‌ئوف شێخ كه‌مال، قایمقامى قه‌زاى قه‌ره‌داغ به 964ـى وت، تاوه‌كو كاتژمێر 10:00ـى شه‌وى رابردوو له‌گه‌ڵ تیمه‌كان له‌و شوێنه بوونه و له‌به‌ر سه‌ختى شوێنه‌كه نه‌تواندراوه ته‌رمه‌كه بهێننه‌وه.
وتیشی “شه‌وى رابردوو له‌گه‌ڵ پارێزگارى سلێمانى قسه‌م كردووه كه ئه‌مڕۆ تیمێكی فڕۆكه‌وانى بێنه قه‌ره‌داغ بۆ هێنانه‌وه‌ى ته‌رمه‌كه و راسته‌وخۆش بیبه‌نه پزیشكى دادى سلێمانى”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، به‌هۆى سه‌ختى شوێنه‌كه، كه‌سوكاره‌كه‌ى وتویانه خۆیان ده‌چن بۆ هێنانه‌وه‌ى ته‌رمه‌كه، چونكه وتوویانه تیمى فڕۆكه‌وانیش ناتوانن له‌و شوێنه بیهێننه ده‌ره‌وه.
ئاشكراشی كرد، هاوڵاتییه ونبووه‌كه به‌هۆى هه‌ڵدێرانه‌وه له شاخ گیانى له‌ده‌ستداوه.
نەجمەدین محەمەد، تەمەن 75 ساڵ له رۆژى 1.5.2024 لە ماڵەوە و بە نیازی كۆكردنه‌وه‌ى گژوگیای بەهارە چووەتە شاخ و لەوکاتەوە ون بووە، تیمەکانی فریاکەوتن به‌درێژایی ئه‌م ماوه‌یه به‌دوایدا گەڕاون، بەڵام هیچ ئاسەوارێکی پیاوەکەیان نەدۆزیبوەوە.
پێشتریش قایمقامی قەرەداغ بە 964ـی راگەیاندبوو، ئەم هاوڵاتییه ساڵی 2017ـش بۆ ماوەی سێ رۆژ ون بوبوو، دواتر لەنێوان دوو داردا دۆزیویانەوە و لە دارێک کەوتبووە خوارەوە و بریندار بووبوو.