بۆ ناوچە جێناکۆکەکان
لیژنەیەک لە ژمارەیەک وەزیر پێکهێنرا
964+
توانا نەقی
ئەمڕۆ لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لیژنەیەک لە ژمارەیەک لە وەزیرەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکهات تایبەت بە دۆخی ناوچە جێناکۆکەکان.
پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردەوە، بە فەرمانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئەو لیژنەیە پێکهێنراوە بە ئامانجی چارەسەر کردنی زۆرێک لە کێشەکان لەو ناوچانە.
دەشڵێت، ئەو لیژنەیە کارییان کۆبونەوە دەبێت لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بەگشتی و دەرەوەو بە چڕی کار لەسەر ئاسایکردنەوەی دۆخی ناوچە جێناکۆکەکان دەکەن.
وتەبێأی حکەمەت ئاماژەی بەوەشکردووە، کارەکانی بە شێوازێک دەبێت مامەڵەکردن لەگەڵ دۆخی ئەو ناوچانە دەبێت بەپێی دەستوربێت نەک ئەوەی ئێستا لەو ناوچانە دەگوزەرێت.
لە كۆبوونهوهی ئهمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم یەکێک لە بابەتەکان کە گفتوگۆی لەسەر کراوە، راپۆرتی سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، سەبارەت بە دۆخی ئێستای ناوچە کوردستانییەکان خراوەتەڕوو.