"ئەنجامدەران سزا دەدرێن"

فڕێدانی پاشماوەی ئاژەڵی کێشەی بۆ سێ گوندی پشدەر دروست کردووە

964+

پێشەوا محەمەد

بەهۆی فڕێدانی پاشماوەی ئاژەڵی و خۆڵ و خاشاک مەترسیی تەندروستیی بۆ دانیشتوانی هەریەکە لە گوندوکانی دووگۆمان، جەلکان و پیرانان دروستکردووە و فەرمانگەی ژینگەی راپەڕینیش بەدواداچوون دەکات.

پاشماوە فڕیدراوەکان بریتین لە پێستە و خووریی ئاژەڵ و خۆڵ و خاشاک، کە هەم بۆنێکی پیسیان بڵاوکردووەتەوە، هەم سیمایەکی ناشیرینیان بە سروشتی ئەو گوندانە بەخشیوە.

محەمەد کەریم، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی راپەڕین بە 964ـی راگەیاند، بەپێی بەدواداچوونەکانیان فڕێدانی ئەو پاشماوانە لە لایەن هاوڵاتیانەوە بووە و لە بەدواداچوون بەردەوامن بۆ دۆزینەوەیان.

وتیشی، “ئێمە ئەنجومەنی گوندەکانمان ئاگادار کردوون و ئەوانمان بەرپرسیار کردووە لەو کارە، هەروەها کۆمپانیای پاککەرەوە و هاوڵاتیانیش بەرپرسی ئەو کارەن و ئێمە تا تۆمارکردنی سکاڵا لەسەریان هەنگاو دەنێین”.

بەپێی قسەی فەرمانگەکە بێت، ئەو پێست و خوورییانە دەبنە هۆی سەرچاوەی بڵاوکردنەوەی نەخۆشی لەو شوێنانە و سیمای ناشارستانی دەردەخەن.

فەرمانگەی ژینگەی راپەڕین داواکاریی بۆ حەوزەکانی ماسی ...

فەرمانگەی ژینگەی راپەڕین داواکاریی بۆ حەوزەکانی ماسی هەیە