هاندەرانی وەرزشی لە ئیسکان فۆتۆ:+964
تۆڕی 964 له کوردستان رووماڵی كۆتایی جامی كه‌نداو ده‌كات
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
ئه‌مڕۆ ئێواره یاری كۆتایی جامی كه‌نداوی 25 له نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و عومان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
یارییه‌كه كاتژمێر 19:00 به كاتی كوردستان لە شاری بەسڕە ده‌ستیپێده‌كات، به‌ڵام له ئێستاوه له شاره‌كانی كوردستان، به تایبه‌تی هه‌ولێر، هانده‌ران له كافیتریا و شوێنه گشتییه‌كان چاوه‌ڕێی یارییه‌كه ده‌كه‌ن و كه‌شێكی گه‌رموگوڕیان دروستكردووه.
تۆڕی 964 رووماڵی كه‌شی هانده‌ران و كۆبوونه‌وه‌یان له شوێنه گشتییه‌كانی هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك ده‌كات و زانیاری و ڤیدیۆ له‌مباره‌یه‌وه بڵاوده‌كاته‌وه.