وێنەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران. فۆتۆ: حکومەتی هەرێم
باسی چی دەکەن؟
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌دایه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 29.5.2024 و ئێستا له كاتی نووسینی ئه‌م هه‌واڵه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌دایه و گفتوگۆ له باره‌ی چوار بڕگه ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان به 964ی راگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ چوار بابه‌تی گرنگ گفتوگۆیان له باره‌وه ده‌كرێت، ئه‌وانیش راپۆرتی سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، سەبارەت بە دۆخی ئێستای ناوچە کوردستانییەکان دەخرێتەڕوو، خشتەکانی هاوپێچی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی، بۆ ساڵەکانی 2024-2025 کە لە کۆبوونەوەی نائاساییی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵی پەسند کرابوو، دەخرێتە ڕوو، راپۆرتی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، تایبەت بە برەودان بە پشتیوانیی پرۆژە بچووک و مامناوەندەکانی لاوان تاوتوێ دەکرێن، هه‌روه‌ها كێشه‌ی رێگاوبانە سەرەکییەکانی نێوان شارەکانی هەرێم و هاتوچۆی بارهەڵگر و تانکەرەکان، بە تایبەت لە نێوان هەولێر و سلێمانی.