"له‌ژێر هه‌ڕه‌شدان"
ورچى قاوه‌یی له زۆربه‌ى به‌شه‌كانى كوردستاندا ده‌بیندرێن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له زۆربه‌ى به‌شه‌كانى كوردستان، ورچ كه به (ورچی قاوه‌یی) ناسراوه ده‌بیندرێن، سه‌رۆكى رێكخراوی پڵنگانی بێسنوریش ده‌ڵێت، له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ى له‌ناوچووندان.
له باشوور كوردستان، له ناوچه‌كانى كاروخ، كۆڕه‌ك، سه‌كران، سورێن، هه‌ورامان، بنارى قه‌ندیل، سیدەكان، بارزان، سنوورى دهۆك و پێنجوێن چه‌ندین جار ورچ بیندراوه.
له رۆژهه‌ڵاتى كوردستان، له‌ناوچه‌كانى جوانڕۆ، بوزین و مه‌ڕه‌خێڵ، زاگرۆس و شاخى سورێن به‌دیوى ئێرانه‌وه.
له باكوورى كوردستان، له سنوورى شه‌مزینان و له‌ناوچه‌كانى جۆله‌مێرگ و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ش بوونیان هه‌یه.
هانا ره‌زا، سه‌رۆكى رێكخراوى پڵنگانى بێ‌سنوور به 964ـى وت، له‌به‌شی رۆژئاوای كوردستان كاتى خۆى له‌سه‌ر سنوورى نێوان سوریا و لوبنان بیندراون، به‌ڵام به‌هۆى بارودۆخی سیاسی و كەمی ئەو كەسانەی لە بواری تۆماركردنی ژیانی كێوی لەو ناوچەیە كاردەكەن، هیچ تۆمارێك لەو ناوچەیە بەردەست نیە.
وتیشی “جیا له ته‌واوى شوێنه‌كانى جیهان، ورچ له كوردستان هه‌ڕه‌شه‌ى له‌ناوچوونیان له‌سه‌ره، ئه‌ویش به‌هۆى ئه‌وه‌ى ناپارێزرێن و راودەكرێن و بەچكەكانیان كۆدەكرێنەوە و بازرگانییان پێوەدەكرێت، ژماره‌شیان زۆر كه‌مه”.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌و جۆره ورچه‌ى له به‌شه‌كانى
كوردستان هه‌یه (ورچى قاوه‌یی) پێده‌ڵێن.
ئه‌و گونده‌ى ورچی لێیه گوڵه ورچیشی لێ رواوه
رۆژى 22.5.2024 رێكخراوی پڵنگانی بێ‌سنور له دهۆك وۆركشۆپێكی سازكرد بۆ دانانی پلانێكی ستراتیجی بۆ پاراستنى ورچى قاوه‌یی له سنوورى ئه‌م پارێزگایه و به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى دهۆكیش به 964ـى وتبوو، مه‌ترسی له‌سه‌ر ورچ له‌سنووره‌كه‌یان هه‌یه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ند رێكارێك ده‌گرنه‌به‌ر بۆئه‌وه‌ى هه‌م ورچه‌كان سه‌لامه‌ت بن هه‌م جوتیارانیش له زه‌ره‌رى ورچه‌كان به‌دوور بن.
به مه‌به‌ستى پاراستنى ئه‌م ئاژه‌ڵه ده‌گمه‌نه، حکومەتی هەرێم له‌رێگه‌ى ده‌سته‌ى پاراستنى ژینگه‌وە، سزای قورسی لە دژی ئه‌و كه‌سانه دا‌ناوه كه به‌ناوى راوكردن ئه‌م جۆره ئاژه‌ڵه ده‌كوژن.
بەپێی رێنمایی ژمارە یەکی ساڵی 2023 کە لە وەقایعی کوردستان بڵاوکراوەتەوە، هەر كەسێك ورچ بكوژێت، به 20 ملیۆن دینار سزا دەدرێت.