دیمه‌نێكی كارى قیڕتاوكردن له گوندى نازه‌نین... وێنه: سۆشیاڵ میدیاى ناحیه‌ى سكتان
به شه‌ش قۆناغ ته‌واو ده‌كرێت
قیڕتاوكردن گوندى نازه‌نین ده‌كاته شوێنێكی گه‌شتیاری
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
قیرتاوكردن له گوندى نازه‌نینى سه‌ر به ناحیه‌ى سكتان ده‌ستیپێكردووه و به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ش ده‌ڵێت، له داهاتوو گونده‌كه ده‌كه‌ینه شوێنێكی گه‌شتیاری.
نازه‌نین، سه‌ر به قه‌زاى كۆیه‌یه، نزیكه‌ى 60 ماڵى لێده‌ژیت، تا پێش راپه‌ڕین شوێنێكى پارێزراو بووه بۆ شوڕشه‌كان و ده‌یان بنكه‌و باره‌گاى پێشمه‌رگه‌ى لێبووه، به‌ڵام تا پێش كه‌مترین كارى قیڕتاوكردنى بۆ كرابوو.
شاخه‌وان عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى سكتان به 964ـى وت، دواى ئه‌وه‌ى له ماوه‌ى رابردوو كارى بڕین و چاككردن بۆ رێگاكانى ئه‌م گونده كراوه، له دوێنێوه ده‌ست به كارى قیڕتاوكردنى بۆ كراوه.
پرۆژەیە لەلایەن بەرێوەبەرایەتی چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی کۆیە لەسەر بودجەی ئاسایی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە نیشتەجێکردن، جێبەجێ دەکرێت .
وتیشی “پڕۆژه‌ى قیڕتاوكردنه‌كه به شه‌ش قۆناغ به‌ڕێوه‌ده‌چێت ته‌واوى رێگا سه‌ره‌كییه‌كان و رێگاى ناو باخچه‌كانى ئه‌م گونده ده‌گرێته‌وه”.
بڕى 370 ملیۆن دینار وه‌ك قۆناغى یه‌كه‌م بۆ ئه‌م پڕۆژه‌یه دابینكراوه و پێنج قۆناغه‌كه‌ى دیكه‌ش به‌دواى یه‌كدا پاره‌یان بۆ دابینده‌كرێت و پڕۆژه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت، ده‌ڵێت “ئه‌گه‌ر كێشه‌ى پاره‌ى نه‌ختینه‌مان له‌بانكه‌كان بۆ دروست نه‌بێت ئه‌مساڵ ته‌واوى قۆناغه‌كانى ئه‌م پڕۆژه‌یه كۆتاییان پێدێت”.
به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه باسی له‌وه‌شكرد، دواى قیڕتاوكردنى پلانیان هه‌یه گوندى نازه‌نین بكه‌نه شوێنێكی گه‌شتیاری گرنگ و لە سەرجەم شارەکانی کوردستان گه‌شتیار سەردانی بکەن و هه‌وڵیشیان داوه كاره‌كانى دروستكردنى بەنداوی نازەنین تەواو بکرێت.