گەڕان کۆتایی هاتووە

مانگێکە پیاوە ونبووەکەی قەرەداغ نەدۆزراوەتەوە

964+

پێشەوا محەمەد

نزیکەی مانگێکە نەجمەدین محەمەدی تەمەن 74 ساڵ لە قەرەداغ ون بووە و تا ئێستا نەدۆزراوەتەوە، تیمە فەرمییەکان و کەسوکارەکەشی وازیان لە گەڕان هێناوە بەدوایدا.

ئەو پیاوە 1.5.2024 لە ماڵەوە و بە نیازی کردنی گژوگیای بەهارە چووەتە شاخ و لەوکاتەوە ون بووە، نزیکەی 20 رۆژ تیمەکانی فریاکەوتن گەڕاون، بەڵام هیچ ئاسەوارێکی پیاوەکەیان نەدۆزیوەتەوە.

رەئوف کەمال، قایمقامی قەزای قەرەداغ بە 964ـی راگەیاند، نازانن ئەو پیاوە چی لێهاتووە و هەموو هەوڵێکیان بۆ دۆزینەوەی داوە.

وتیشی، “بەهۆی ئەوەی وەرزی گەرما هاتووە و مەترسیی مار و حەشەری دیکە هەیە تیمەکان و کەسوکارەکەشی لە گەڕان وەستاون، بەڵام تیمی پۆلیسی دارستان بەردەوام هەرچییان بینی بەدوایدا دەچن”.

964 دەزانێت ئەو پیاوە ساڵی 2017ـش بۆ ماوەی سێ رۆژ ون بووە، دواتر لەنێوان دوو داردا دۆزیویانەتەوە و لە دارێک کەوتبووە خوارەوە و بریندار بووبوو.

“هیچ پێشبینییەکمان نییە ئەو پیاوە چی لێ هاتبێت، ئایا دوور و لە شوێنێکی عاسی کەوتبێت و وشک بووبێتەوە و لەبەر دوورییەکەی بۆنەکەی نەگەیشتبێت نازانین، بەڵام هەرچی ئەگەرێک بیرمان لێ کردووەتەوە پشکنینمان بۆ کردووە”، قایمقامی قەرەداغ وای وت.

بۆ ئەوەی بە دەردی شاخەوانانی قەرەداغ نەچن سەردانی گەلی...

بۆ ئەوەی بە دەردی شاخەوانانی قەرەداغ نەچن سەردانی گەلی کەڕەک مەکەن