دەبێت لاببرێت

گژوگیای ناوەڕاستی 120 مەتریی هەولێر مەترسی سووتانی لەسەرە

964+

توانا نەقی

وەرزەکە بەرەو گەرمی تەواو دەڕوا و ناوبەناویش ئاگرێک دەکەوێتەوە لە هەولێر، هێشتا شوێنیش هەیە کە زۆر زیاتر مەترسی ئاگرکەوتنەوەی لەسەرە، بە نموونە ناوەڕاستی شەقامی 120 مەتری کە گژوگیایەکی زۆری وشکوزڕی تیادایە.

964 ڤیدیۆی ئەو گژوگیا وشکەی وێنە گرتووە و بە مەودایەکی زۆر و ئەوەی دەردەکەوێت، تەنیا جگەرەیەکی بەسە بۆ ئەوەی ئاگرێکی گەورە دروست بێت و ئەو هەموو کێبڵ و عامودانەی رووناککەرەوە و کارەبا ئاگر بگرن.

رێبین ئەحمەد بەڕێوەبەری ئەندازەی پارکەکانی هەولێر بە 964ـی وت، ئەو بەشەی کە گژوگیا زۆرەکەی لێیە لە نێوان رێگای کەرکوک بۆ رێگای پیرمامە لە شەقامی 120 مەتری و بەڵێ لایدەبەین و مەترسی زۆری هەیە بۆ ئاگرگرتن.

وتیشی، بەشێکی زۆری شەقامەکە داری تێدا چێندراوە، ئەوە ئەرکی ژینگەپارێزانە کە پاکی بکەنەوە، بەڵام ئەو بەشەی کە هەر گژوگیایە، ئەوان تیمیان بۆ پێکهێناوە و ئەو گژوگیا لادەبەن.

شەقامی 120 مەتریی هەولێر نزیکەی 36 کیلۆمەترە و تا ئێستا بەشێکی زۆری ناوەڕاستی شەقامەکە نەکراوە بە سەوزایی و داری لێ نەچێندراوە، بۆیە گژوگیای لێ دەڕوێت و وشک دەبن.

هەڵمەتی نەهێشتنی گژوگیا لە هەولێر دەستی پێکرد

هەڵمەتی نەهێشتنی گژوگیا لە هەولێر دەستی پێکرد