لە سنووری راپەڕین
راوچیەک بە کەلوپەلەکانیەوە دەستگیر کرا
964+
توانا نەقی
لەلایەن مەفرەزەکانی پۆلیسی دارستانی راپەڕینەوە راوچیەکی ماسی بە سەرجەم ئەو کەلوپەلانەی بۆ راوکردن پێی بووە دەستگیر کرا.
ئەمڕۆ دووشەممە، پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕین بڵاویکردەوە، لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی ئیسێوە ئەو راوچیە لە سەر زێی بچووک لە سنووری سندۆڵان دەستگیر کراوە.
دەشڵێت، جگە لە کەسەکە خۆی دەستیانگرتووە بەسەر دوو تۆڕ ساچمە و چوار ماسی و ماسیەکان بە بڕیاری دادوەر بە شێوەی موزایەدە فرۆشراون.
ئێستا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو راوچیە کراوەتەوە و لێپرسینەوە یاسایی لەگەڵ دەکرێت.