وێنه: سهنتهرى بونیادنانی توانای جوتیاران
رێنمایی پێویست
بۆ ئهو جوتیارانهى نازانن چۆن پهین بهكاربهێنن
964+
فهرهاد حهسهن
سهنتهرێكی تایبهت به پهرهپێدانى تواناى جوتیاران، چهندین رێنمایی گرنگى بۆ ئهو جوتیارانه بڵاوكردووهتهوه كه نازانن چۆن و بۆ چ شتێك پهین بهكاردههێنن.
سەنتەری بونیادنانی توانای جوتیاران، تایبەتە بە ئەندازیارانی کشتوکاڵ و جوتیاران و خاوەن باخ و مەزرەعەکان، جۆرى پهین و چۆنیهتى بهكارهێنان و دهستنیشانكردنى دار و درهخت و سهوزاییهكانیش بۆ جوتیاران ئاشكرا كردووه كه دهیانهوێت پهینهكهى لێ بهكاربهێنن و پێیان دهڵێت:
– بۆ زیادكردنی سەوزایی پەینی نایترۆجین بەکاربهێنە.
– بۆ زیادکردنی گەشەی رەگ و دروستکردنی گوڵ و بەر، پەینی فسفۆڕ بەکاربهێنە.
– بۆ بەرگری رووەک بەرامبەر سەرما و هەر حاڵەتێکی نەخوازراو پەینی پۆتاسیۆم بەکاربهێنە.
– بۆ یارمەتیدانی رووەک بۆ مژینی توخمە خۆراکییەکان پەینی مەگنسیۆم بەکاربهێنە.
– بۆ گەشەی رەگ و زیادبونی جۆرایەتی بەر و پتەوبونی بەرهەم، پەینی کالسیۆم بەکاربهێنە.
– بۆ گەشەی خونچەو زیادبوونی لق و پۆپ و زیادبونی پرۆتین، پەینی گۆگرد بەکاربهێنە.
– بۆ زیادبوونی چەکەرەکردنی تۆو و سەوزایی تێربونی گەڵای رووەک، پەینی ئاسن بەکاربهێنە.
– بۆ رێگریکردن لە هەڵوەرینی گوڵ و خونچەکان و زیادبوونی پیتێن، پەینی زنک بەکاربهێنە.
– بۆ زوو چەکەرەکردنی تۆو و زوو پێگەشتنی بەرهەم و بەرگری رووەک بەرامبەر نەخۆشی، پەینی مەنگەنس بەکاربهێنە.
– بۆ کەمکردنەوەی کۆبونەوەی نترات لە رووەکدا، پەینی مۆلیبدیۆم بەکاربهێنە.
– بۆ گەشەی قەد و رەگ و دروستکردنی گوڵ و بەر، پەینی بۆرۆن بەکاربهێنە.
– بۆ دروستکردنی بەر و خۆشبونی تام و جوانبونی رەنگ، پەینی مس بەکاربهێنە.