لەگەڵ باوکی خنکابوو

تەرمی منداڵەکەی رووباری چۆمان دۆزرایەوە

964+

ئاکام غەفور – سۆران

لە دوای حەوت رۆژ لە خنکانی، تەرمی منداڵە خنکاوەکەی رووباری گەورەی چۆمان دۆزرایەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 23.5.2024، رەوەند هاودیانی وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران بە 964ـی وت، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ تیمەکانی بەرگری شارستانی و خەڵکی خۆبەخشی ناوچەکە توانیان تەرمی ئەیهانی پێنج ساڵان بدۆزنەوە.

وتیشی، تەرمەکە لە نزیکی بەرزێوە دۆزراوەتەوە بە دیاری کراوی لە گوندی وارەکەون، لە پێشدا دەیبەنە پزیشکی دادی سۆران بۆ توێکاری و دواتر رادەستی کەسوکاری دەکرێتەوە.

هەینی رابردوو کوڕ و باوکێک کەوتنە رووباری گەورەی چۆمان، هەر زوو تەرمی باوکەکە دۆزرایەوە، بەڵام ئەمڕۆ توانرا تەرنی منداڵەکە بدۆزرێتەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

لە گوندێکی کۆیە کوڕو باوکێک خنکان

لە گوندێکی کۆیە کوڕو باوکێک خنکان