. ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
کێ دەبێتە سەرۆک؟
ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عێراق بۆ دوو پرسی گرنگ كۆده‌بێته‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بڕیاره ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق “په‌رله‌مان” كۆببێته‌وه و سێ بڕگه‌ی سه‌ره‌كی گفتۆگۆیان له‌سه‌ر ده‌كرێت، گرنگترینیان یه‌كلاكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانه.
به پێی راگه‌یاندراوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ئه‌مڕۆ شەممە 18.5.2024 ئه‌نجومه‌نه‌كه كۆده‌بێته‌وه و سێ بڕگه‌ی گفتوگۆكردنیش دیاریكراوه، ئه‌وانیش بریتیین له ده‌نگدان بۆ ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان، كه پشكی لایه‌نه سوونییه‌كانه و تا ئێستا له‌وه‌ته‌ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی له‌سه‌ر كار لابراوه، كه‌س سه‌رۆكی په‌رله‌مان نییه.
ئێستا له نێوان مه‌حمود مه‌شهه‌دانی و سالم عیساوی ركابه‌ریی بۆ ئه‌م پۆسته هه‌یه و ئه‌مه‌ی دوایی به‌ربژێرێكی به‌هێزه بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌كه.
بڕگه‌كانی دیكه‌ش پێكهاتوون له هه‌مواركردنه‌وه‌ی دووه‌می یاسای كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و پڕۆژه‌یاسای بۆنه و پشووه فه‌رمییه‌كان له عێراق، كه هه‌ریه‌كه‌یان خوێندنه‌وه‌یه‌كی بۆ كراوه.