لە باخی گشتی سلێمانی
مۆمی 76 ساڵەی دارێک داگیرسێندرا
964+
توانا نەقی
بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە باخی گشتی سلێمانی یادی چاندنی 76 ساڵەی دارێک کراوەیەوە و مۆمی تەمەنی بۆ داگیرسێندرا.
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە مەراسیمێکدا یادی ئەو دارە بەتەمەنە کرایەوە کە تەمەنی گەشتووەتە 76 ساڵ و لە ناو باخی گشتی سلێمانیدایە.
زەردەشت رەفیق وتەبێژی شارەوانی سلێمانی بە 964ـی وت، ئەو دارەی 76 ساڵە لە باخی گشتی چێندراوە داری تووە و مێژووی باخی گشتی خۆی بۆ 87 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕیتەوە دروستکردنەکەی.
سەرۆکی شارەوانی سلێمانی لە یادی دارەکەدا باسی لەوەکردووە، باخی گشتی بووەتە سمبولێک و سیمایەکى جوانى شارى سلێمانى بۆیە دەبێت هاوڵاتیانى شارەکە پارێزگارى لەو باخە جوانە بکەن هەر بە جوانى و شێوازە کۆنەکەى جاران بمێنێتەوە.
+1