لە سنووری کەرکوک
داعش پەلاماری سوپای عیراقی دا و بریندار هەیە
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
چەکدارانی رێکخراوی داعش بە چەکی نیشانشکێن پەلاماری سوپای عیراقیان داوە و بریندار هەیە سوپاش کەوتووەتە حاڵەتی ئامادە باشیەوە.
ئەم شەو چوارشەممە 15.5.2024 چەکدارانی داعش پەلاماری خاڵێکی پشکنینی سوپای عیراقیان داوە و دوو بریندار لە ریزەکانی سووپا هەیە.
سەرچاوەیەکی هەواڵگری سەربازی کەرکوک بە 964ـی وت، کەمێک پێش ئێستا لەنزیک گۆڕستانی ناو گوندی عەلاوە مەحمود لە نێوان قەزای دوبز و کەرکوک، هێرشکراوەتە سەر خاڵێکی سەربازی فەوجی دووی لیوای 132ـی فیرقەی هەشتی سوپای عێراق دو سەرباز بریندار بوون و لە ئێستادا هێزێکی سەربازی بەرەو شوێنەکە جوڵەی پێکراوە و دەست بە پشکنینی ناوچەکە دەکرێت.
گوندی عەلاوە مەحمود دەکەوێتە رۆژئاوای شاری کەرکوک و پشتی گوندەکە ناوچەیەکی فراوان و کراوەیە تاوەکو سنووری مەریم بەگ و بەردەوام جموجوڵی چەکداران لە ناوچەکە بەدی دەکرێت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی