یەکێتی ئەوروپا سوپای پاسداران دەخاتە لیستی تیرۆرەوە

+964

هێرۆ مەولودی

دوای ئەمەریکا، یەکێتی ئەوروپاش سوپای پاسدارانی ئێرانی خستە لیستی تیرۆرەوە.

ئۆرزولا فۆن دێرلاین، سەرۆکی یەکێتی ئەوروپا لە کۆربەندی جیهانی داڤۆس پشتیوانی خۆی لەدانانی سوپای پاسدارانی ئێران لە لیستی رێکخراوە تێروریستییەکانی جیهانی دەربڕی، هەروەها وتی “بە ئاشکرایی رایدەگەیەنم کە یەکێتی ئەوروپا سوپای پاسدارانی خستۆتە لیستی تیرۆرەوە، ئەمەش وەڵامێکە بۆ پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە لایەن حکومەتی ئێران”.

چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەی سبەی پێنجشەممەی خۆیدا، یەکێتی ئەوروپا لیستێک سزا بخاتەسەر ئێران. 

سەرۆکی یەکێتی ئەوروپا لەمبارەیەوە دەشڵێت: ئێمە سەرقاڵین بە لێکۆڵینەوەی تەواو بۆ خولی چوارەمی سەپاندنی سزا بە سەر ئیران. 

سەرۆکی یەکێتی ئەوروپا جەختی لەوە کردەوە کە پشتیوانی لە هەر هەنگاوێک دەکات بۆ ئەوەی یەکێتییەکە ناوی سوپای پاسداران بخاتە لیستی تیرۆرەوە.

لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەی ئێران بە هۆی گیان لە دەستدانی ژینا ئەمینی، بە پێێ بەڵگەکانی ماڤی مرۆڤ، سوپای پاسداران رۆڵی سەرەکی هەبووە لە سەرکوت و کوشتنی خۆپیشاندەران و ئەمەش ناڕەزایەتی نێودەوڵەتی زۆری لێکەوتەوە