پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

باران لە شارەکان دوورکەتەوە و تەنیا لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت

964+

توانا نەقی

بەپێی پێشبینی کەش و هەوا بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، ناوچە شاخاوییەکان هەوری زیاتر دەبێت لەگەڵ ئەگەری باران بارینی کەم لەسەر هەندێک ناوچەی شاخاوی و ناوچە سنووریەکان.

بەشی پێشبینی کەش و هەوای وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، لەگەڵ ئەوەی بارانبارین بەرەو کۆتایی دەڕوات پلەکانی گەرماش تا سێ پلەیەک بەرزتر دەبنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 8.5.2024
خێراى با /لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت ( 15 – 20 )کم/ک
ئاراستەی با / ئاراستە گۆڕاو دەبێت .
پلەکانی گەرما/ بەرز دەبێتەوە بە (1- 3 )پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
مەوداى بینین /( 9 – 10 ) کم دەبێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 27
سلێمانی: 25
دهۆک : 24
زاخۆ : 25
هەڵەبجە :27
کەرکوک: 29
سۆران : 21
حاجی ئۆمەران: 15
گەرمیان : 32