رێژەی نوێی بارانبارین ئاشکرا کرا
کەشناسیی هەرێم: سبەینێش هەور و بارانە
964+
بەهرە محەمەدئەمین
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی کوردستان رایگەیاند، پێشبینیی دەکەن لە بەرەبەیانی سبەیەوە ئاسمان بۆ هەوری تەواو و نمەباران بگۆڕێت و هەورەتریشقەشی لەگەڵدا بێت.
کەمێک لەمەوبەر وەزارەتی گواستنەوە لە راگەیەندراوێکدا پێشبینیی کەشوهەوای سبەی سێشەممە و رێژەی بارانبارینی 12 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە، سبەی رێژەی بارانبارین زیاد دەبێت لە گشت ناوچەکانی هەرێم، بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان و رۆژهەڵاتی هەرێم.
وەزارەت دەشڵێت، بەهۆی تایبەتمەندیی وەرزی بەهارەوە، ئەگەری گۆڕانکاریی هەیە لە کات و شوێن و رێژەی دابارینیشدا.
لەگەڵ پێشبینی کەشوهەوای سبەیدا، رێژەی بارانبارینی 12 کاتژمێری رابردووش بڵاوکراوەتەوە و وەک زۆرینەی جارەکان حاجی ئۆمەران بە 29.2 ملم پشکی شێری بارانباری بەرکەوتووە، پێنجوێن و سلێمانییش بەدوای یەکدا بە 28 ملم و 26 ملم دووەم و سێیەم زۆرترین رێژەی بارانبارینیان هەبووە.
بارزانیش بە 0.2 کەمترین رێژەی بارانبارینی هەبووە، رێژەی بارین لە ناوچەکانی دیکەش بەمجۆرە بووە:
هەولێر 5.8 ملم
پیرمام 10.9 ملم
چەمچەماڵ 8.5 ملم
ئاکرێ 1.6 ملم
ئامێدى 3.6 ملم
بازیان 25.8 ملم
دەربەندیخان 12.6 ملم
هەڵەبجە 9.4 ملم
هەڵشۆ 17.2 ملم
خەبات 0.4 ملم
مەیدان 6.4 ملم
شۆران 16.6 ملم
گاوەت 14.4 ملم
قەڵادزێ 8.0 ملم
مێرگەسور 14.0 ملم
سیدەکان 16.2 ملم
شەمامک 3.0 ملم
کەرکووک 6.2 ملم
دووز 1.4 ملم
خانەقین 10.0 ملم